‌ڕێگایەکی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئێسکە نەرمە

وێستگە ستایل-

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ڕێگایەکی جیاوازی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشی ئێسکە نەرمە خستۆتە ڕوو.

ئەم توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری " Signal Transduction and Targeted Therapy" بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە بۆهێڵی GPR133 پەیوەندی هەیە بە دروستبوون و تێکشکاندنی شانەکانی ئێسک و هەر گۆڕانکاریەک بەسەر ئەم بۆهێڵەدا بێت کاریگەری لەسەر ئێسکەکە دروست دەکات.

لەتوێژینەوەکەدا هاتووە کەمبوونەوەی چالاکی ئەم بۆهێڵە هۆکارە بۆ لاوازبونی ئێسکەکە و زیادکردنی پێکهاتەی AP503 وەک هاندەرێک بۆ ئەم بۆهێڵە هۆکارە بۆ بەهێزبونی ئێسکەکە.

پسپۆڕان باس لەوە دەکەن پێکهاتەی بێتا کاتینین یارمەتی بەهێزبونی ئێسکەکە دەدات لەبەرامبەردا ماندوێتی زۆر کاریگەری نەرێنی و پێچەوانەی دەبێت.

 ئەم توێژینەوەیە هاوکار دەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی نەخۆشییەک کەملیۆنەها مرۆڤ لەجیهاندا بە دەستییەوە دەناڵێن.


AM:10:46:15/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌