‌ڕێگا چارەسەرییەکانی شێرپەنجەی جگەر کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

شێرپەنجەی جگەر یەکێکە لە شێرپەنجە مەترسیدارەکان کە بە هۆی هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B ، C، خواردنەوەی لە ڕادە بەدەری ماددە کحولییەکان و کۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر بە هۆی قەڵەوی و شەکرەوە پەیدادەبێت، گرنگترین هەنگاو لەم جۆرەی شێرپەنجەدا زوو دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە و دەستکردنە بە ڕێگا چارەسەرییەکان، دکتۆر هاوار نەقشبەندی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری بە نازۆر لەم باسەدا گرنگترین ڕێگا چارەسەرییەکان دەخاتە ڕوو کە بریتین لە :

1- نەشتەرگەری بڕینی جگەر (لابردنی): ئەگەر لووەکە بچووک بێت و بەشەکانی دیکەی جگەر تەندروست بێت.
2- چاندنی جگەر: باشترینە بۆ هەندێک نەخۆش کە شێرپەنجەی جگەر لە قۆناغی سەرەتاییدایە و تێکچوونی جگەریان هەیە.
3- لابردنی مایکرۆوەیڤ (MWA): گەرمی بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
4- ڕێگری کردن لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ وەرەمەکە (embolization) و ڕاستەوخۆ ماددەی کیمیای یان تیشک دەگەیەنێت بە وەرەمەکە.
5- دەرمانەکانی وەک سۆرافینیب یان لێنڤاتینیب ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن.
6- چارەسەری بەرگری یارمەتی سیستەمی بەرگری لەش دەدەن هێرش بکاتە سەر شێرپەنجە.
7- چارەسەری تیشکی.


PM:03:42:07/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌