‌9 نیشانە دەکرێت ئاماژە بن بۆ برینی گەدە

وێستگە ستایل-

بە پێی زانستی پزیشکی برینی گەدە کاتێک ڕوودەدات کە ناوپۆشی گەدە تێکدەشکێت، کە دەکرێت لە گەدە یاخود لە بەشی یەکەمی ڕیخۆڵە باریکە ڕووبدات کە پێی دەوترێت برینی دوانزەگرێ.

پێشتر خەڵک لەو باوەڕەدا بوون کە دڵەڕاوکێ و فشاری بەردەوام، جۆری خۆراک و جگەرەکێشان لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بوون بەم نەخۆشییە بەڵام بەم دواییانە و بە هۆی بەرەوپێشچوونی زانستی پزیشکی سەرەکیترین هۆکاری دووچاربوون بە برینی دوانزەگرێ و بە نزیکەی %60 ی برینی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ بەکتریای گەدە بە ناوی "Helicobacter Pylori". 

جێگەی ئاماژەیە کە بەشێکی بەرچاوی ئەو کەسانەی دووچاری برینی گەدە هاتوون نیشانەیان نییە، بەڵام دەکرێت هەندێک خەڵک هەست بە چەند نیشانەیەک بکەن وەک :
1- ئازاری ناو سک لە خوار پەراسووەکانەوە.
2- بەدهەرسی.
3- لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.
4- دڵتێکەڵهاتن.
5- ڕشانەوە.
6- دابەزینی کێشی جەستە.
7- هەبوونی خوێن لە پیساییدا یاخود لە ڕشانەوەدا.
8- هەستکردن بە نیشانەکانی کەمخوێنی وەک سەرسووڕان و هیلاکی بەردەوام.
9- ئەگەر برینی گەدە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی ناوەکی ئەوا ژیانی نەخۆشەکە دەکەوێتە مەترسییەوە و دەبێتە حاڵەتێکی فریاکەوتنی خێرا.


PM:03:17:07/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 3956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌