دیارترین ئەو هۆکارانەی شیری دایک زیاد دەکەن کامانەن ؟
وێستگە ستایل-
وەک ئاشکرایە شیری دایک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کانزا و ڤیتامینە گرنگەکانە بۆ جەستەی کۆرپە، هەر بۆیە لە هەفتەی هۆشیاری شیرپێدانی سروشتیدا پسپۆڕان ئامۆژگاری دایکان دەکەن بە پێدانی شیری خۆیان بە کۆرپەکانیان، دکتۆر محمد حسن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لەم باسەدا دیارترین ئەو هۆکارانە دەخاتە ڕوو کە دەبنە هۆی زیادبوونی شیری دایک کە بریتین لە :
1- پشودانی جەستەیی: نابێت دایك كاری قورس ئەنجام بدات که زۆر ماندووی بکات بەڵام کاری تری ئاسایی گرفتی نی یه.
2- ئارامی دەروونی: پێویسته دایکی شیردەر له ڕووی دەروونیەوه تەواو ئاسوده و ئارام بێت و به هەموو شێوەیەك دوور بێت له هەڵچوون، پێویستە تەواوی خێزان هاوکاری بکەن.
3- خۆراکی باش: پێویسته خۆراکی باش و بەسوود شلەمەنی و خۆراکی هەمەچەشنه بخوات که ڕاستەوخۆ شیر زیاد دەکات.
4- پێویسته به تەواوی شیرەکه بداته منداڵەکە و شیر له هیچ لایەکی نەمێنیتەوه ئەگەر منداڵەكه تەواوی نەکات هەوڵی دەرهێنانی بدات.
5- هەندێک جار بەپێی ڕاوێژی پزیشک دەکرێ ماددەی سروشتی یان دەرمان بەکار بێت.
6- پێویسته زوو زوو شیر بدرێتە منداڵ، چونکه ئاسان هەرس دەکرێت، هه ر 2 بۆ 3 کاتژمێر جارێک.
7- ئەنجامدانی وەرزش کار دەکاته سەر ئارام کردنی دەروون و شیر زیاد دەکات.
8- وازهێنان له جگەره و نێرگەله و مادده سرکەرەکان.
PM:03:20:06/08/2025
ئهم بابهته 580
جار خوێنراوهتهوه