‌توێژینەوەیەک: نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی ڕەقبوونی دەمارەکان لە 15 ساڵیدا دەردەکەون

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوە ئاشکرای کردووە کە نەخۆشی ڕەقبوونی دەمارەکان (MS) دەکرێت چەند نیشانەیەکی بێدەنگی هەبێت لە دەوروبەری تەمەنی 15 ساڵیدا بەر لە دەرکەوتنی نیشانە سەرەکییەکان.

نەخۆشی MS نەخۆشییەکی دژە بەرگری خۆییە و دووچاری ناوەندە کۆئەندامی دەمار دەبێت و دەبێتە هۆی کێشەی ڕۆیشتن، سڕبوون، لاوازی بینین و گرژبوونی ماسولکە، بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا ئاشکرابووە دەکرێت چەند نیشانەیکی دەروونی و جەستەیی دەربکەون بەر لە دەرکەوتنی ئەم نیشانە دەمارییانە.

ئەم توێژینەوەیە بە بەشداریکردنی 1200 کەس ئەنجامدراوە کە بۆ ماوەی 25 ساڵ بە بەردەوامی زانیارییەکانیان کۆکراوەتەوە بەمەبەستی ئاشکراکردنی نیشانە و سەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشییەکە، دەرەنجامی توێژینەوەکەش دەریخستووە ئەو کەسانەی تووشبووی ئەم نەخۆشییەن 15 ساڵ بەر لە دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە سەردانی پزیشکی گشتیان کردووە بە نیشانەکانی هیلاکبوونی بەردەوام، سەرسووڕان، ئازار، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

ئەمە لە کاتێکدایە سەردانکردنی پزیشکی مێشک و دەمار و پزیشکی چاو لە 8 بۆ 9 ساڵ بەر لە دەستنیشانکردنی کەسانی تووشبووی MS دەستیپێکردووە.


PM:01:00:06/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌