ماکەکانی کۆنتڕۆڵنەکردنی نەخۆشی شەکرە کامانەن ؟
وێستگە ستایل-
ئەگەر نەخۆشی شەکرە کۆنتڕۆڵنەکرێت و ڕێژەی شەکری خوێن بەردەوام بەرزببێتەوە، ئەوا چەندین ماک و کێشەی تەندروستی هەمەچەشن پەیدا دەبێت، دکتۆر زیرەک ئەنوەر پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن دەرەنجامەکانی کۆنتڕۆڵنەکردنی نەخۆشی شەکرە ڕووندەکاتەوە کە بریتین لە :
1- لەکارکەوتنی تەواوی گورچیلەکان.
2- کوێربوون و لەدەستدانی هەستی بینین.
3- ڕەشبوونەوەی پێیەکان و بڕینەوەیان.
4- دەرکەوتنی برینی شەکرە و هەوکردنیان.
5- جەڵدەی دڵ.
6- جەڵدەی مێشک.
PM:01:14:30/07/2025
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه