‌7 نیشانە ئاماژەیە بۆ کەمی کانزایەکی گرنگ لە جەستەدا

وێستگە ستایل-

زینک یەکێکە لە کانزا گرنگەکانی جەستە، بەو پێیەی ڕؤڵێکی کارای هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریدا، ئەم کانزایە دووهەم گرنگترین کانزایە لە پاش کالیسیۆم کە بەرپرسە لە گەشەکردنی خانەکان، چاکبوونەوەی برین و ڕێکخستنی هۆڕمۆنەکان.

بەڵام بە نزیکەی 1 کەس لە کۆی 6 کەس بڕی پێویستیان لەم کانزایە بەدەست ناکەوێت، بە تایبەت ئەو کەسانەی پەیڕەوی سیستەمی خۆراکی سەوزەکان دەکەن و خۆیان بە دووردەگرن لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان، جێگەی ئاماژەیە گۆشت ، هێلکە، گوێز، پاقلەمەنییەکان و بەرهەمە شیرنەمەنییەکان خۆراکە دەوڵەمەندەکانن بە کانزای زینک.

کەمی ڕێژەی زینک لە جەستەدا وەک کەمی ڤیتامین D یان کەمی ئاسن بڵاونییە لە نێو خەڵکدا بەڵام پشتگوێخستنی ئەم کانزایە چەندین کێشەی تەندروستی پەیدا دەکات، هەربۆیە کەمی ئەم کانزایە چەند نیشانەیەک لەسەر جەستە درووست دەکات وەک : 

1- درەنگ چاکبوونەوەی برین.
2- زیپکە و کێشەکانی پێست.
3- هەڵوەرینی قژ.
4- کەمی بەرگری جەستە و تووشبوون بە هەوکردن.
5- لاوازی بینین.
6- لەدەستدانی هەستی تامکردن.
7- دواکەوتنی گەشە لە منداڵاندا.


PM:12:27:30/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌