‌توێژینەوەیەک: منداڵانی خوار 13 ساڵ مۆبایلە زیرەکەکان بەکارنەهێنن

وێستگە ستایل-

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە ئەو منداڵانەی کە بەر لە تەمەنی 13 ساڵی مۆبایلە زیرەکەکان بەکاردەهێنن مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییە دەروونییەکان زیاترە کاتێک دەگەنە تەمەنی 18 ساڵی.

ئەم توێژینەوەیە ئاشکرای کردووە ئەو منداڵانەی لە تەمەنی 12 ساڵی یان کەمتر ڕێگەیان پێدەدرێت ئامێرە زیرەکەکان بەکاربهێنن دواجار کاتێک دەگەنە تەمەنی 18 بۆ 24 ساڵی دووچاری نەخۆشییە دەروونییەکان دەبن.

ئەم توێژینەوەیە لە پێگەی "Journal of Human Development and Capabilities" بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەدات ئەو منداڵانە ئەگەری تووشبوونیان بە مامەڵەکردنی شەڕانی، دوورکەوتنەوە لە ڕاستی و ئەگەری بیروبۆچوونی خۆکوژی زیاترە بەراورد بەو منداڵانەی ڕێگەیان لێدەگیرێت بەر لە تەمەنی 13 ساڵی مۆبایلە زیرەکەکان بەکاربهێنن.

بە پێی هەمان توێژینەوە منداڵانی کچ هەستی خۆ بە کەم زانین و نەبوونی متمانە بە خۆبوونیان لێپەیدادەبێت، بەڵام منداڵانی کوڕ دووچاری تووڕەی و ناجێگیری دەبنەوە، جگە لەمانەش ئەو منداڵانە تووشی خەو زڕان و کەمی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەبنەوە لەگەڵ خێزانەکانیاندا. 


PM:12:03:30/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌