گرنگی سۆنەری ملەوەن چییە ؟
وێستگە ستایل-
لە زانستی پزیشکیدا سۆنەری ملەوەن یەکێکە لە پشکنینە وێنەییە زۆر گرنگەکان، کە دەتوانێت چەندین حاڵەت و نەخۆشیمان بۆ دەستنیشان بکات، دکتۆر عبدلستار حەسەن پسپۆڕی تیشک و سۆنەر باس لە گرنگییەکانی سۆنەری ملەوەن دەکات کە ئەمانەن :
1- دیاریکردنی هاتوچۆی خوێن لە بۆرییەکانی خوێندا.
2- دیاری کردنی مەییوی خوێن.
3- دەستنیشانكردنی كەموكوڕی لە زمانەكانی ناو خوێنهێنەرەكانی قاچدا.
4- كەموكوڕيی لە زمانەكانی دڵدا.
5- ناتەواوی زگماکی دڵ.
6- گیرانی خوێنبەرەکان.
7- نەخۆشی ئاوسانی خوێنبەرەکان.
8- تەسکبوونەوەی خوێنبەر لە ملدا.
PM:12:30:29/07/2025
ئهم بابهته 532
جار خوێنراوهتهوه