لە پاش خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان، چی ڕوودەدات؟
وێستگە ستایل-
وەک ئاشکرایە خواردنەوە گازییەکان لە ئێستادا ناو خەڵکدا زۆر باوە و بە دەگمەن ژەمەکان بە بێ خواردنەوە گازییەکان دەبینرێن، بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە دەکرێت چەندین زیان بە جەستە بگەیەنێت، دکتۆر هێمن محمد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لەم بابەتەدا تیشک دەخاتە سەر زیانەکانی خواردنەوە گازییەکان لە پاش یەک کاتژمێر لە خواردنەوەیان بەم شێوەیە:
1- لە پاش10 خولەک:
جەستەت بە یەکجار 10 کەوچکی چا شەکر وەردەگرێت، کە ئەمەش زۆرترين شەکرە کە لە ماوەی ڕۆژێکدا دەتوانيت بيخۆيت.
2- لە پاش20 خولەک:
ئاستی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی ئينسۆلین، جگەر دەست دەکات بە گۆڕینی شەکر بۆ چەوری.
3- لە پاش40 خولەک:
هەڵمژینی کافایین تەواو دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
4- لە پاش60 خولەک:
کەسەکە توڕەدەبێت و هەست بە هيلاکی دەکات بەهۆی کەم بوونی ڕێژەی شەکر لە چاو يەکەم جار وە زياد دەردانی کالسيۆم لە ڕێگەی ميزەوە.
PM:01:35:15/07/2025
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه