‌نیشانە‌كانی دروستبوونی بە‌ردی گورچیلە‌ و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی

وێستگە ستایل-

بەردی گورچیلە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر بە دەستییەوە دەناڵێنن، بەری گورچیلە درووست دەبێت لە ئەنجامی کەڵەکەبوون و نیشتنی بڕێکی زۆر لە کڕیستاڵەکانی ناو شلەی میز کە پێویستە لە ڕێگای گورچیلەکانی مرۆڤەوە بکرێنە دەرەوە، چەندین جۆری هەیە و دەکرێت پۆلێن بکرێت بە پێی پێکهاتەی بەردەکە بۆ هەر یەک لە کالسیۆم ئۆکسالات، کالسیۆم فۆسفەیت، یوریک ئەسید و ستروڤایت، دکتۆر سامان ساڵح فەخرەدین پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لەم بابەتەدا نیشانەکانی هەبوونی بەردی گورچیلە و ڕێگا چارەسەرییەکان ڕووندەکاتەوە: 

- نیشانەکانی بریتین لە: 
1- ئازار لە‌ ھە‌ردوو لای پشت و لە‌سە‌ر گورچیلە‌كان.
2-  دە‌ركە‌وتنی خوێن لە‌گە‌ڵ میزدا.
3- ھە‌ست كردن بە‌ ئازار لە‌كاتی میزكردندا.
4- لە‌رز و تا.
5- دڵتێكە‌ڵھاتن و ڕشانە‌وە‌.

- ڕێگاکانی چارەسەرکردن: 
لە‌ (%70)ی ئە‌و كە‌سانە‌ی بە‌ردی گورچیلە‌یان ھە‌یە‌ دە‌توانرێت لە‌ ڕێی وە‌رگرتنی دە‌رمانە‌وە‌ كێشە‌كە‌یان چارە‌سە‌ر بكرێت، بە‌تایبە‌ت ئە‌گە‌ر بە‌ردە‌كە‌ بچووكبێت، یاخود شكاندنی بە‌ لە‌یزە‌ر و وردكردنی، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر قە‌بارە‌ی لە‌ ١٥ ملم زیاتر بوو لە‌ڕێی نە‌شتە‌رگە‌ریە‌وە‌ دە‌ردەھێنرێت، بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری دروستبوونی بە‌رد لە‌ گورچیلە‌دا پێویستە بڕی خواردنە‌وە‌ی شلە‌مە‌نیە‌كان زیاد بكرێت بە‌تایبە‌ت لە‌ شە‌واندا، چونكە‌ لە‌و كاتە‌دا خوێ و كانزاكانی ناو گورچیلە‌ دە‌نیشن و ئە‌گە‌ری دروست بوونی بە‌ردی گورچیلە‌ زیاترە.


PM:01:23:15/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌