‌ئەم زانیارییانە بزانە لەسەر نەخۆشی ئاوی سپی چاو

وێستگە ستایل-

ئاوی سپی چاو زۆرترین جار لە کەسانی بەتەمەندا ڕوودەدات، بە شێوەیەکی گشتی لە دوای تەمەنی ٦٠ ساڵییەوە دەست بە گەشەکردن دەکات، دکتۆرە کۆسار عەلی رشید پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو لە میانەی ئەم بابەتەدا تەمەنی تووشبوون بە ئاوی سپی و هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە ئاشکرا دەکات:

1- تەمەنی 40-50 ساڵ: ڕەنگە گۆڕانکاری زوو لە عەدەسەدا دەست پێبکات، بەڵام بەزۆری بینین کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر نییە.

2- تەمەنی 60 ساڵ و سەرووتر: ئاوی سپی چاو زیاتر باو دەبێت و لەوانەیە دەست بکات بە تێکدانی بینین.

3- تەمەنی 70-80 ساڵ: زۆرینەی خەڵک لەم تەمەنەدا تا ڕادەیەک ئاوی سپی چاویان هەیە.

ئەو هۆکارانەی کە وادەکەن ئاوی سپی چاو زووتر دەربکەوێت بریتین لە:
 1- شەکرە.
 2- جگەرەکێشان.
 3- بەکارهێنانی دەرمانی ستیرۆید بۆ ماوەیەکی زۆر.
 4- زۆر بەرکەوتن بە تیشکی خۆر تیشکی سەروو بنەوشەیی.
 5- برینداربوونی چاو یان نەشتەرگەری.
 6- هۆکاری بۆماوەیی.


AM:11:49:15/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌