توێژینەوەیەک: زۆرترین کات لەگەڵ نەوەکانتان بەسەر ببەن
وێستگە ستایل-
نوێترین توێژینەوەی چینی ئاشکرای کردووە کە ئاگاداربوون و بەخێوکردنی نەوەکان دەکرێت ببێتە ڕێگرێکی کارا لە بەرامبەر تووشبوون بە خەڵەفانی داپیرە و باپیرەکان.
ڕۆژنامەی"JAMA Network Open" ی چینی لە ڕاپۆرتێکدا نوێترین توێژینەوەی بڵاوکردۆتەوە کە ئەنجامدراوە لەسەر 10 هەزار کەس کە تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 79 ساڵیدا بووە بە ئامانجی دەرخستنی کاریگەری پەیوەندی نێوان داپیرە و باپیرە و نەوەکان لەسەر تەندرووستی دەروونی گەورە ساڵان.
تویژینەوەکە دەریخستووە ئەو داپیرە و باپیرانەی ماوەی 39 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا ئاگاداری نەوەکانیان دەبن و کاتیان لەگەڵ دەبەنە سەر بە ڕێژەی %24 بە دوور دەبن لە تووشبوون بە نەخۆشی خەڵەفان و لەبیرچوونەوە بە بەروارد بەو کەسانەی ئاگاداری نەوەکانیان نابن.
لە هەمان توێژینەوەدا هاتووە کە ئەو داپیرە و باپیرانەی بە شیوەیەکی ڕێکخراو کات لەگەڵ نەوەکانیان دەبەنە سەر و یارمەتیدەریان دەبن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و تۆڕی ئینتەرنیت کەمتر هەست بە تەنهایی دەکەن و کاریگەری تووشبوون بە خەڵەفانیان لەسەر کەم دەبێتەوە بە ڕێژەی %37.
AM:11:37:15/07/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه