‌مەترسییەکانی خۆشۆردن لە ناو سەهۆڵاودا

وێستگە ستایل-

بەم دواییانە خۆشۆردن لە ناو سەهۆڵاودا بۆتە خواستێکی باوی خەڵک بە تایبەت لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەک نهێنییەک بۆ نوێبوونەوەی جەستە و چاکبوونەوە ناوی دەبرێت، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە پزیشکان هۆشداری دەدەن لە زیانەکانی ئەم خووە و ئەوان لەو باوەڕەدان لە جێگەی سوود دەکرێت ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە جەستە.

لە ئێستادا خۆشۆردن لە ناو سەهۆڵاودا بۆتە خوویەکی باو بە تایبەت لای یاریزانە بەناوبانگەکان کە وەک ڕێگایەکی سوودبەخش بەکاریدەهێنن بە مەبەستی پشوودان دوای ڕاهێنانە قوورسەکان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی "Conversation" لە ئێستادا زۆربەی ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان بە کەسانی کاریگەر دادەنێن ڕێنمووی خەڵک دەکەن بۆ خۆشۆردن لە ناو سەهۆڵاودا بە بیانووی ئەوەی دەبێتە هۆی پەرەدان بە لایەنی دەروونی و زیاکردنی دەردانی هۆڕمۆنەکانی تێستێستیرۆن و سیرۆتۆنین.

بەڵام ئەوەی جێگەی مەترسییە ئەوەیە پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە زیانەکانی مانەوە لە ناو ئاوی سەهۆڵاودا دەکرێت ببێتە هۆی حاڵەتێکی مەترسیدار کە پێی دەوترێت "cold shock" کە دەبێتە هۆی خنکان و گیانلەدەستدان، هەروەها بەرزکردنەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێن.


AM:10:12:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌