‌پشکنینی پاپ سمیر چییە و بۆچی دەکرێت ؟

وێستگە ستایل-

پشکنینی پاپ سمیر پشکنینێکە کە بەکاردێت بۆ پشکنینی گۆڕانکارییەکانی پێش شێرپەنجە یان شێرپەنجەی ملی ڕەحمدا، دکتۆرە دلۆڤان محمد عەلی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە پشکنینی پاپ سمیر چییە و بۆچی دەکرێت دەڵیت: 

1- بۆچی پشکنینی پاپ سمیر ئەنجام دەدرێت؟
- بە مەبەستی زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی ملی ڕەحم: دەتوانێت خانە نائاساییەکان بدۆزێتەوە پێش ئەوەی ببنە شێرپەنجە، دۆزینەوەی پێشوەختە ئەگەری سەرکەوتووبوونی چارەسەرکردن بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

- چاودێریکردنی ئەو ژنانەی کە مەترسی زیاتریان لەسەرە بە تایبەتی ئەو ژنانەی تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی HPV (ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ) بوون، کە هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی ملی ڕەحم.

2- کێ پێویستە پاپ سمیر بکات و چەند جار؟
 - تەمەنی دەستپێکردن: بەزۆری لە تەمەنی 21 ساڵییەوە پێشنیار دەکرێت.
 - دووبارە بوونەوە: هەر 3 ساڵ جارێک بۆ ژنانی تەمەن 21-29 ساڵ.
 - لە تەمەنی 30-65 ساڵەوە:
هەر 3 ساڵ جارێک (بەتەنها پشکنینی پاپ)، یان هەر 5 ساڵ جارێک لەگەڵ پشکنینی HPV.


PM:01:52:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌