‌بۆچی خانمان زیاتر لە پیاوان تووشی زەهایمەر دەبن؟

وێستگە ستایل-

زاناکان بەم دواییانە بۆیان دەرکەوتووە کە خانمان دوو جار زیاتر لە پیاوان لە تەمەنیاندا لە مەترسیدان بۆ تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر.

بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بەریتانی "Independent" زاناکان لەو باوەڕەدان کە خانمان ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی زەهایمەر زیاترە بەراورد بە پیاوان هۆکاری سەرەکیش لە دوای چەندین توێژینەوە و ڵێکۆڵینەوە دەریخستووە کە پەیوەندیدارە بە جیاوازی کرۆمۆسۆمەکانی خانمان و هەروەها گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانیان بە تایبەتتر لە دوای تەمەنی نائومێدی.

دکتۆرە ئاننا بۆنکۆف پزیشکی پسپۆڕی مێسک و دەمار و توێژەری کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی هارڤارد ئاماژەی بەوە داوە کە چەندەها جین لە مرۆڤدا بوونیان هەیە کە بەشدارن لە ڕێکخستنی سیستەمی بەرگری جەستە و فەرمانەکانی مێشکی مرۆڤ هەر ئەوەشە وای کردووە جیاوازییەکی زۆر پەیدا ببێت لە رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی مێشک لە نێوان خانمان و پیاواندا.

خانمان ئەگەری تووسبوونیان بە نەخۆشی MS و شەقیقە زیاترە بەڵام پیاوان زیاتر دووچاری لووی مێشک و نەخۆشی پارکینسۆن دەبن. 



PM:12:29:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌