نیشانەکانی گرژبوونی بۆری میز
وێستگە ستایل-
بۆری میز ئەو بۆرییەیە کە میزی پێدا تێپەڕدەبێت لە میزەڵدانەوە بۆ دەرەوەی جەستە بە مەبەستی پاککردنەوەی لەش لە ماددە ژەهراوییەکان، کاتەک بۆری میز دەگیرێت ڕێگری لە تێپەڕبوونی میز دەکات و بەم جۆرەش زۆر بە قوورسی و ناڕەحەتی کەسەکە میزی بۆ دەکرێت، تەنانەت دەبێتە هۆی بەتاڵنەبوونەوەی میزەڵدان و درووست بوونی ئازارێکی زۆر، دكتۆر هذيم خالد پزیشکی پسپۆڕی نەشتەگەری میزەڕۆ نیشانەکانی گیرانی بۆری میز ڕووندەکاتەوە:
1- کێشەی میزکردن.
2- ئازار لە کاتی میزکردندا.
3- ڕاگرتنی میز یان نەتوانینی بەتاڵکردنەوەی میزڵدان.
4- ئازاری بەشی خوارەوەی سک.
5- ئازار و ئاوسانی ئەندامی نێرینە.
6- بوونی خوێن لە میز یان مەنیدا .
7- دروستبوونی بەردی میزڵدان.
PM:01:54:06/07/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه