شەش هۆکار وات لێدەکات زیاتر خەیار بخۆیت
وێستگە ستایل-
خەیار بە هۆی پێکهاتە گرنگەکەیەوە کە لە %95 ی ئاوە دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە شێدارکردنی جەستە و دابەزینی پلەی گەرمی لەش و ئاسانکردنی کرداری هەرس بە تایبەت لە ڕۆژە گەرمەکانی وەرزی هاویندا:
1- پاراستنی تەندرووستی ئێسکەکان بە هۆی ئەوەی بە سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین k دادەنرێت، یەک کووپ لە شەربەتی خەیار دەتوانێت بڕی %20 ی پێویستییەکانی لەش بۆ ڤیتامین k دابیندەکات.
2- خەیار دژە ئۆکسێنەرێکی گرنگە کە یارمەتی لەش دەدات لە دژی پیری و نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و زەهایمەر.
3- خەیار زۆر بەسوودە بۆ ئاسانکردنی کرداری هەرس و تەندرووستی کۆئەندامی هەرس.
4- یەک کووپ لە شەربەتی خەیار بە نزیکەی 16 کالۆری تێدایە کە دەکرێت ببێتە سووکە ژەمێک بە هۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ و ئاو تێیدا وات لێدەکات هەست بە تێری بکەیت بۆ ماوەیەکی زۆرتر.
5- خەیار بەسوودە لە پاراستنی تەندرووستی دڵ لە ڕێگەی ڕێکخستنی ڕێژەی هەریەک لە سۆدیۆم و پۆتاسیۆم کە ئەمەش یارمەتیدەرە لە ڕاگرتنی فشاری خوێن، جگە لەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ و چەوری زیانبەخشی LDL کە هۆکاری سەرەکین لە تووشبوون بە نەخۆشی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ.
6- شێدارهێشتنەوەی پێست و ڕێگریکردن لە چرچی و لۆچی پێست و پیری لە کاریگەرییە هەرە بەسوودەکانی خەیارن.
PM:01:23:06/07/2025
ئهم بابهته 1492
جار خوێنراوهتهوه