هۆکارێکی دیکەی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان دۆزرایەوە
وێستگە ستایل-
تاوەکو ئێستا ئەوەی لای خەڵک ئاشکرابوو تەنها کەسانی جگەرەکێش تووشی شێرپەنجەی سییەکان دەبن، بەڵام ئەوەی سەرسوورهێنەرە ئەوەیە ژمارەیەکی بەرچاوو لە کەسانی جگەرەنەکێش تووشبووی ئەم نەخۆشییەن.
لە نوێترین توێژینەوەی زانستییدا کە ئەنجامدراوە بە هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کالیفۆرنیا لە سان دیگۆ وە پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکی بۆ شێرپەنجە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لەە ناوچانە دەژین کە ڕێژەی پیسبوونی هەوا تیایدا بەرزە تووشی بازدان دەبن لە DNA هاوشێوەی ئەو کەسانەی کە جگەرەکێش بوون.
ئەم توێژینەوەیە ئەنجامدراوە لەسەر 871 نەخۆشی تووشبووی شێرپەنجەی سییەکان لە 4 کیشوەری جیاوازەوە کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە، دەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە کە ژیان کردنی ئەم کەسانە لەو ناوچانەی هەوا و ژینگەکەی پیسە بۆتە هۆکاری بازدان لە جینەکانی TP53 و EGFR کە بەرپرسن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.
AM:11:49:06/07/2025
ئهم بابهته 2052
جار خوێنراوهتهوه