پزیشكێك: خواردنه‌وه گازیه‌كان ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله زیاد ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
دكتۆر ڤلادیسلاڤ سیپ مامۆستایه له زانكۆی پیرۆف باس له‌وه ده‌كات كۆلا و خواردنه‌وه گازیه‌كانی دیكه به‌دیاریكراوی ئه‌وانه‌ی ڕه‌نگیان تۆخه و ئۆكسالاتیان تیادایه، مه‌ترسی دروستبوونی به‌ردی گورچیله زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت: خواردنه‌وه گازیه‌كان ترشی فۆسفۆریك له پێكهاته‌یاندا هه‌یه ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ دروستبوونی به‌ردی گورچیله، ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی 500 میلی‌لتر له خواردنه‌وه گازییه تام شیرینه‌كان مه‌ترسی دروستبوونی به‌ردی ترشی یۆریك به‌ڕێژه‌ی %25 زیاد ده‌كه‌ن، ڕه‌نگی ناو خواردنه‌وه‌كان به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله زیاد ده‌كات و ئاستی كالسیۆم له‌خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ی فۆسفاتی كالسیۆم له خوێن و گورچیله‌دا زیاد ده‌كات، شه‌كری ناو ئه‌م خواردنه‌وه‌یه هۆكاره بۆ وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش"
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌م پزیشكه، تائێستا وه‌ڵامێكی دیاریكراو نییه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازیه‌كان هۆكاری دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌یه.
دكتۆر سیپ ده‌شڵێت" سیستمی ژیانكردنی تاك و سیستمی خۆراكی و ئه‌و بڕه له خواردنه‌وه‌ی گازی كه ده‌یخواته‌وه په‌یوه‌ندیدارن به زیادبوونی ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله"
PM:10:56:03/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه