‌لە چ کاتێکدا پێویستە پشکنین بۆ پەنکریاس بکرێت؟

وێستگە ستایل-

پشکنینی پەنکریاس پێویستە کاتێک  نیشانەیەک هەبێت کە ئاماژە بە نەخۆشی پەنکریاس بکات یان کاتێک پشکنینی تر ئاماژە بە کێشەیەک دەکەن،  دکتۆر ھاوارپزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس لەم بابەتەدا وەڵامی ئەم پرسیارە گرنگە دەداتەوە:

1- گومانی هەوکردنی توندی پەنکریاس هەبێت.
 نیشانەکان: ئازارێکی توندی لەناکاوی بەشی سەرەوەی سک (زۆرجار بڵاودەبێتەوە هەیە بۆ پشت)، سکچوون، ڕشانەوە.
پشکنینەکان: 
- پشکنینی ئەنزیمی ئامایلەیز و لایپەیز
- سۆنەری سک یان سی تی سکان
2- هەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس.
 نیشانەکانی: دووبارەبوونەوەی ئازاری سک، خراپ هەڵمژینی خۆراک، پیسایی چەور، دابەزینی کێش و شەکرە.
3- شێرپەنجەی پەنکریاس.
 نیشانەکان: زەردوویی بێ ئازار، دابەزینی کێش بە شێوەیەکی ڕوون نەکراوە، نەخۆشی شەکرە کە تازە سەرهەڵدەدات ، ئازاری سەرەوەی سک.
4- نیشانەکانی کۆئەندامی هەرسی ڕوون نەکراوە
 سکچوونی درێژخایەن، خراپ هەڵمژینی خۆراک، ئاوسانی سک
5- پشکنینی نائاسایی کارکردنی جگەر (LFTs) لەگەڵ گومانی گیرانی بۆری زراو.
 دەکرێت ئاماژە بە بارستەیەکی پەنکریاس بکات کە بۆری زراو دەگرێت.


PM:04:07:03/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌