‌گۆشتی خراپبوو منداڵێکی کوشت

وێستگە ستایل-

بەرپرسانی تەندرووستی ڕایانگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە چەند ‌حاڵەتێکی سکچوونی مەترسیدار تۆمارکراوە لە باکووری فەڕەنسا کە بۆتە هۆی توشبوونی 29 منداڵ وە گیانلەدەستدانی یەکێک لە منداڵەکان کە تەمەنی 12 ساڵە. 

لای خۆیانەوە بەرپرسانی شارۆچکەی سان لە شاری پاریس ڕایانگەیاند هۆکاری ئەم سکچونە گۆشتی پیسبوو بووە بە بەکتریا کە بڵاوکراوەتەوە لە ڕێگەی ٥ کۆگای خواردەمەنی کە سەرجەمیان داخراون و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و لەگەڵ تەواوبوونی لێکۆلێنەوەکە دەرەنجامەکان بلاوودەکرێنەوە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بۆ سزادانی بەرپرسیارانی ئەم ڕووداوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاوبۆتەوە 10 لەو منداڵانەی تۆمارکراون تووشی جۆرێکی قورسی پەککەوتنی گورچیلە بوون کە هۆکار بووە بۆ گیان لە دەستتدانی منداڵێکی 12 ساڵ، دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەستی پێدەکرێت لە شارۆچکەکە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگاتە 53 هەزار کەس.

لە ئێستادا هێڵێکی گەرمی فریاکەوتن ئامادەکراوە وە سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادارکراونەتەوە لە ئەگەری هەبوونی هەر حاڵەتێکی سکچوونی قورس پەیوەندی بەو هێڵەوە بکەن. 



PM:03:44:03/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌