باشترین كاته بۆ خواردنی ژه‌می ئێواره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی كاتی خواردنی ژه‌می ئێواره هۆكاره بۆ توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و قه‌ڵه‌وی و كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر كوالیتی كاتی نوستن، چونكه خواردن به‌ته‌نها كاریگه‌ری نییه به‌ڵكو كاتی خواردنی ژه‌مه‌كه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌نج ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌می ئێواران دره‌نگ ده‌خۆن ئه‌وه شه‌كری خوێنیان به‌رز ده‌بێته‌وه و زۆر به ئاسته‌م چه‌وریان داده‌به‌زێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ژه‌می ئێواران زوو ده‌خۆن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه پێگه‌ی"هێلس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" خواردنی ژه‌می ئێواران له‌كاتێكی دره‌نگدا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌شی هۆرمۆنی میلاتۆنینه كه جه‌سته ئاماده ده‌كات بۆ نوستن، به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه ڕێگری ده‌كات له ڕێكخستنی شه‌كری خوێن به‌تایبه‌ت پاش خواردنی ژه‌مه‌كان"
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه دره‌نگ خواردنی ژه‌می ئێواران كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر زینده‌چالاكی جه‌سته و ئه‌گه‌ری توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و زیادبوونی كێش زیاد ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا خواردنی ژه‌می ئێواران له‌كاتێكی زوودا واده‌كات زینده‌چالاكی جه‌سته باشتر بێت و كێش دابه‌زێت.
باشترین كات بۆ خواردنی ژه‌می ئێواره كه‌یه؟
كاتێكی دیاریكراو نییه پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردبێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی گرنگه ژه‌می ئێواران به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كاتژمێر زوو تربێت له‌كاتی نوستن واته كاتژمێر 5- 7 ی ئێواره باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رسی خواردنه‌كان ئاسانتر بێت.
PM:07:33:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1804
جار خوێنراوه‌ته‌وه