گرێی ریشاڵی ڕەحم چییە؟
وێستگە ستایل-
گرێی ریشاڵی ڕەحم، گەشەیەکی نا شێرپەنجەیی و بێ ئازاری ناو منداڵدان یاخود دەوروبەری منداڵدانە، دکتۆرە سۆز پزیشكی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا وهڵامی کۆمەڵێک پرسیار دهداتهوه کە ڕۆژانە دەکرێت دەربارەی ئەم حاڵەتە.
1-ئایا گرێ لیمفی ڕەحم ئەبێتە هۆی دواکەوتنی سکپڕی؟
تەنها 10% ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە توشی دواکەوتنی سکپڕی دەبن، کە ئەمەش بەپێی قەبارە و شوێنی گرێکە دەگۆڕێت
2-ئایا ڕووەکی سروشتی دەبێتە هۆی بچوک کردنەوەی قەبارەی گرێکە ؟
بێگومان نەخێر ، هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە
3-ئایا هیچ دەرمانێک هەیە چارەسەری ئەم حاڵەتە بکات؟
دەرمان دەکرێ تەنها بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئازار و خوێنبەربوونە بەکاربێت ، کە بەهۆی گرێکەوە تووشی بووە.
4-چارەسەری کۆتایی ئەم حاڵەتە چیيە؟
نەشتەرگەری لابردنی گرێکەیە بەتەواوی.
PM:07:06:02/07/2025
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه