نیشانەکانی گەورەبوونی گۆشتی پشت لووت لە منداڵاندا
وێستگە ستایل-
گه‌وره‌بوونی گۆشتی پشتی لووت له منداڵاندا یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی به‌شێك له منداڵان له ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، دكتۆر موئه‌یه‌د ڕاوێژكاری نه‌شته‌رگه‌ری قوڕگ و لووت و گوێ له‌م بابه‌ته‌دا نیشانەکانی گەورەبوونی گۆشتی پشت لووت لە منداڵاندا ده‌خاته ڕوو.
1-دەم لە کاتی خەوتندا بە کراوەیی دەمێنێتەوە و پرخە و وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەوتندا .
2-زیادبوونی دەردراوەکان و گیرانی لووت.
3-میزکردن و ئارەقکردنەوە لە کاتی خەوتندا.
4-ئازاری گوێ و لاواز بوونی بیستنی هێڵکاری
5-تایبەتمەندییەکی جیاواز بۆ دەموچاو بریتییە لە گەشەکردنی دەموچاو بە درێژی، زۆرجار دەم کراوە دەبێت و ددانی سەرەوەی لە پێشەوە دەردەکەوێت و سەقفی دەم بەرز دەبێتەوە.
6-منداڵ لە ڕووی زانستییەوە لە دوای هاوتەمەنەکانیەوەیە.
PM:06:02:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه