سێ هۆكار ئه‌گه‌ری توشبوون به خه‌ڵه‌فان زیاتر ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ په‌یوه‌ندی نێوان توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێن و شه‌كره و كێشانی جگه‌ره‌یان به‌ستۆته‌وه به‌یه‌وه‌كه‌وه به‌دیاریكراوی له ناوه‌ندی ته‌مه‌ندا، كه‌سه‌كه ئه‌گه‌ری توشبوون به خه‌ڵه‌فان زیاتر ده‌بێت.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م بابه‌تانه خراوه‌ته ڕوو، توێژه‌ره‌وه‌كان سودیان له داتای 7700 به‌شداربوو وه‌رگرتوه و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه 33 ساڵی خایاندوه له ساڵی 1987 بۆ 2020 ، ته‌مه‌نی به‌شداربوه‌كان له 45 ساڵییه‌وه هه‌تا 74 ساڵی تیادا بووه و داتا له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن و شه‌كره و كێشانی جگه‌ره وه‌رگیراوه.
له‌م داتایانه توێژه‌ره‌وه‌كان %22-44 ی حاڵه‌ته‌كانی خه‌ڵه‌فان یان تۆمار كردوه، زیاتر له خانمان و كه‌سانی ڕه‌ش پێست توشبوون زۆر بووه، دكتۆر كریستۆڤه‌ر یی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ملوله‌كانی خوێنه له سه‌نته‌ری"میمۆریال كیر" له كالیفۆرنیا باسی له‌وه كردوه به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی ملوله‌كانی خوێن زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و هۆكاری توشبوونه به جه‌ڵده‌ی مێشك.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئه‌م هۆكارانه هه‌وكردن و ژه‌هراوب بوونی ده‌ماره‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كه‌ن"
PM:05:57:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوه‌ته‌وه