توێژینه‌وه‌یه‌ك: خواردنه‌وه‌ی شیر له‌ئاو باشتره له وه‌رزی گه‌رمادا
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئاو ده‌خۆنه‌وه بۆ فێنك بونه‌وه‌ی جه‌سته‌یان، به‌ڵام پسپۆڕان له زانكۆی سانت ئه‌ندرۆ له سكۆتله‌ندا ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن شیر بخۆنه‌وه له‌جیاتی ئاو بۆ فێنك بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یان.
پسپۆڕان له‌زانكۆی سانت ئه‌ندرۆ به‌راوردی چه‌ند جۆرێك خواردنه‌وه‌یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كامیان زیاتر كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر فێنك كردنه‌وه‌ی جه‌سته، زانیویانه شیر باشترین بژارده‌یه بۆ فێنك بوونه‌وه‌ی له‌ش، له شیردا شه‌كر و چه‌وری و پرۆتین هه‌یه، ته‌واوی ئه‌م پێكهاتانه یارمه‌تی خاوكردنه‌وه‌ی به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی ئاوی ناو گه‌ده ده‌دات ئه‌وه‌ش یارمه‌تی مانه‌وه‌ی جه‌سته ده‌دات به‌شێداری.
PM:09:17:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوهتهوه