گرنگی وه‌رگرتنی فۆلیك ئه‌سید له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا
وێستگە ستایل-
فۆلیک ئەسید پێکهاتەی سەرەکی ڤیتامین Bیەکانە، بەتایبەت ڤیتامین (B9) ڤیتامینێکە بەچارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت، کە چەندین کرداری گرنگ لە لەشدا جێبەجێ دەکات، پزیشكانی ژنان و منداڵبوون ڕێنمایی خانمانی دووگیان ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا ئه‌م ده‌رمانه وه‌ربگرن له‌به‌ر سه‌لامه‌تی كۆرپه‌كه‌یان.
هەموو خانمێك ( سێ مانگ ) پێش ئەوەی بڕیار بدات منداڵ دروست بکات ، پێویستە رۆژانە بڕی ( 400 ) مایکرۆگرام لە حەبی (فۆلیک ئەسید ) وەربگرێت .
هەروەک پێویستیشە لەسەر وەرگرتنی فۆلیک ئەسید بەردەوام بێت تاوەکو ( سێ مانگ ) ی یەکەمی دووگیانیەكەی ئەویش لەژێر چاودێری و رێنمایی پزیشکی پسپۆڕدا
وەرگرتنی حەبی فۆلیک ئەسید لەو ماوەیەدا كە ئاماژەی بۆكرا هەتا تێپەربوونی سێ مانگ بەسەر دووگیانیەكەدا، ئەگەرەکانی دروستبوونی منداڵی شێواو یاخود ناتەواو لەڕووی جەستەیی کەمدەکاتەوە.
PM:09:04:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوه‌ته‌وه