‌ئایا نەخۆشیيەکانی چاو بە بۆماوەی ده‌گوازرێنەوە؟

وێستگە ستایل-

بەڵێ، زۆرێک لە نەخۆشییەکانی چاو دەتوانن بۆماوەیی ببن، جینات ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە ئەگەری تووشبوون بە هەندێک حاڵەتی چاو، بەتایبەتی ئەوانەی لە سەرەتای تەمەندا دەردەکەون یان لە خێزانەکاندا هەن، دكتۆره كۆسار پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

1-ئاوی ڕەشی چاو (گلوکۆما)، زۆرجار لە خێزانەکاندا ڕوودەدات. ئەگەر دایک و باوک یان خوشک و برا تووشی بووبن، ئەوە مەترسییەکانت بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات. 

2-هەوکردنی تۆڕی چاوی ڕەنگی  (‏Retinitis Pigmentosa ) حاڵەتێکی تری بۆماوەییە- دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین وردە وردە کە سەرەتا وەک شەوکوێربوون  دەستپێدەکات.

3-ڕەنگ کوێری، بە تایبەت ڕەنگ کوێری بە سوور-سەوز، بۆماوەییە و زیاتر لە پیاواندا باوە چونکە لە ڕێگەی کرۆمۆسۆمی Xەوە دەگوازرێتەوە. 

4-ئاوی سپی چاوی زگماکی- دەتوانێت بەهۆی گۆڕانکارییە بۆماوەییەکانەوە بێت و دەبێتە هۆی تەڵخبوونی بینیین


PM:10:05:28/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌