زاناكان: مێشكتان خاوێن بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی زه‌هایمه‌ر نه‌بن
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن مێشكیان خاوێن بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشی بێ چاره‌سه‌ری خه‌ڵه‌فان و زه‌هایمه‌ر دووربن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" هێلس دایجست" ی تایبه‌ت به تاقیكردنه‌وه پزیشكیه‌كان و ته‌ندروستی گشتی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه" پیسبوونی مێشك په‌یوه‌ندیدار به كه‌مخه‌وی هۆكاری توشبوونه به خه‌ڵه‌فان، نوستنی باش ڕێگایه‌كی دروسته بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی مێشك ئه‌وه‌ش مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كاته‌وه"
كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر لاوازبوونی توانای یاده‌وه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به په‌تا وه‌رزیه‌كان زیاتر ده‌كات.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه نه‌خه‌وتن وه‌ك پێست هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی پرۆتینه‌كانی بێتا ئه‌میلۆیده له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك، ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی خه‌ڵه‌فان و زه‌هایمه‌ر، ته‌نها نوستن ئه‌م پرۆتینانه‌ی سه‌ر مێشك خاوێن ده‌كاته‌وه، له‌ڕێی ته‌كنیكی تایبه‌ته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سه‌كه بچێته خه‌وی قوڵه‌وه له‌كاتی نوستندا خانه‌كانی مێشك بچوك ده‌بنه‌وه به‌وه‌ش بۆشایی زیاتر دروستده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شله‌ی ناو مێشك به ئاسانی هاتوچۆ بكات و پرۆتینی زیانبه‌خش بكرێته ده‌ره‌وه.
PM:03:48:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه