‌هۆکارەکانی گیرانی بۆری فالۆپ

وێستگە ستایل-

گیرانی جۆگەی فالۆپ حاڵەتێکە کە یەکێک یان هەردوو بۆری فالۆپ بە شێوەیەکی بەشەکی یان بە تەواوی تووشی گیران دەبن، ئەمەش ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی هێلکە لە هێلکەدانەوە بۆ منداڵدان. ئەمەش دەبێتە هۆی نەزۆکی، دکتۆرە کەژان نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا هۆکارەکانی گیرانی بۆری فالۆپ ده‌خاته‌ ڕوو.


هۆکارەکانی گیرانی بۆری فالۆپ: 
1-نەخۆشی هەوکردنی حەوز (PID) 
2- ئیندۆمیتریۆس – گەشەی شانەکانی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان
3- نەشتەرگەریی پێشوو – بەتایبەتی لە ناوچەی حەوز
4-هایدرۆسالپینکس (هەوکردنی بۆرییەکان)

بژاردەکانی چارەسەر: چارەسەرکردن بەندە بە هۆکار  و ڕادەی گیرانەکە:
1- نەشتەرگەری (بۆ حاڵەتە هەڵبژێردراوەکان): گیرانی بەشەکی: هەوڵی کردنەوەی یان چاککردنەوەی بەشە گیراوەکان دەدات.

2- منداڵی بلوری (IVF):
- پێشنیار دەکرێت کاتێک:
- هەردوو بۆرییەکە بە تەواوی گیراون
- نەشتەرگەری ئەنجام درا بەڵام بۆرییەکان هەر گیراون

3- چارەسەری دژە زیندەیی: تەنها بەسوودە ئەگەر هەوکردنەکە چالاک بێت بەڵام پەڵەی هەبوو لانابات.


PM:01:01:23/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌