باوه‌شكردن به مانگادا سترێس كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
پێشتر ده‌وترا هاوڕێیه‌تی كردنی ئاژه‌ڵی سه‌گ یارمه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی ده‌روون ده‌دات، به‌ڵام ئه‌ی چیت له‌باره‌ی مانگا بیستوه؟
ئیلی لاكس ئافره‌تێكه خاوه‌نی شوێنێكی تایبه‌ته مانگای تیادا په‌روه‌رده ده‌كات به‌ناوی"The Gentle Bran" باس له‌وه ده‌كات ماوه‌ی 25 ساڵه سه‌رقاڵی په‌روه‌رده‌كردنی مانگایه، له‌ئێستادا باوه‌شكردنی مانگا وه‌ك چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌م خانمه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی، ده‌ڵێت" پاش ئه‌و ئاگره‌ی له لۆس ئه‌نجلس كه‌وته‌وه بڕیارماندا كارێك بكه‌ین بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روونی هاوڵاتیان و ئه‌مه به‌ڕاستی پێویست بوو، پێشتر خۆم كۆتای هه‌موو ڕۆژێكی پڕ له‌كاركردن له‌نزیك مانگاكه‌م داده‌نیشتم و باوه‌شم پیایدا ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئارام ببمه‌وه، مانگاكه‌م سترێسی ڕۆژه‌كه‌می كه‌مده‌كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیارمدا خه‌ڵكی دیكه سوود له‌م ته‌كنیكه وه‌ربگرن"
ئیلی كتێبێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م ته‌كنیكه نوسیوه، چۆن چه‌ندین كه‌س به سوود وه‌رگرتن له باوه‌شكردن به مانگاكانیدا ده‌رونیان ئارام بۆته‌وه و ژیانیان گۆڕاوه.
لاكس ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی له‌م ته‌كنیكه‌دا زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ وشه‌یه‌ك به مانگاكه بڵێیت باوه‌شی پیاده‌كه‌یت و هه‌ست به خۆشه‌ویستیه‌كی زۆر ده‌كه‌یت له‌و ئاژه‌ڵه‌وه بۆت دێت"
PM:05:25:22/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوه‌ته‌وه