هۆکارەکانی لەدەستدانی بینین و چارەسەرەکانی
وێستگە ستایل-
سوتان و زەبر و زەنگ هۆکاری بەرچاون بۆ لەدەستدانی بینین، بەتایبەتی کاتێک چاو یان پێکهاتەکانی دەوروبەری وەک پێڵوی چاو دەگرێتەوە، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو لهم بابهته باس له سوتان دهكات وەک هۆکارێک بۆ لەدەستدانی بینین.
جۆرەکانی سووتانی چاو:
1-سووتان بە ماددە کیمیاییەکان (ترش یان تفت)
2-سووتان بە گەرمی (ئاگر، هەڵم، شلەی گەرم)
3-سووتان بە تیشک (بۆ نموونە، ڕووناکی سەروو بنەوشەیی)
4-سووتان بە کارەبا (دەگمەنە بەڵام توندە)
چۆن سووتاوی کاریگەری لەسەر بینین هەیە:
1-زیان گەیاندن بە کۆرنیە پێڵوی چاو
2-لکاندنی نێوان پێڵوی چاو و تۆپی چاو
3-دروستبوونی ئاوی سپی چاو (لە سووتانی قووڵترەوە)
4-تێکچوونی دەماری بینین (لە سووتانی تونددا)
چارەسەری سوتان:
1-شتنی دەستبەجێ (بەتایبەت لە سووتانی کیمیاییدا- شوشتن بە ئاوی خوێ یان ئاوی پاک)
2-دەرمانی دژە زیندەیی بۆ خۆپاراستن لە هەوکردن
3- نەشتەرگەری
زەبر و زەنگ وەک هۆکارێک بۆ لەدەستدانی بینین:
جۆرەکانی زەبر و زەنگی چاو:
1-زەبر و زەنگی نادیار (تۆپ، ڕووداو)
2-زەبر و زەنگی دیار (چەقۆ، شووشە)
چۆن زەبر و زەنگ دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین:
1-جیابوونەوەی تۆڕەی چاو
2-خوێنبەربوون
3-شلبوونەوەی عەدەسە یان ئاوی سپی چاو
4-تێکچوونی دەماری بینین
چارەسەری زەبر و زەنگی چاو:
1-هەڵسەنگاندنی بەپەلەی چاو
2-پاراستنی چاو (داپۆشینی چاو، دوورکەوتنەوە لە فشار)
3-نەشتەرگەری
PM:05:06:22/06/2025
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه