‌زیانه‌كانی خۆڵبارین له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان

وێستگە ستایل-

خۆڵبارین زیانی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تەندروستی منداڵان، بەپێی لێکۆڵینەوە جیهانییەکان منداڵان زۆرترین ڕێژەی ئامادەنەبونی خوێندنگە و مانەوەی نەخۆشخانەیان هەبووە بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، دكتۆره‌ گه‌شبین پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا زیانه‌كانی خۆڵبارین له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"بەهۆی ئەو دەنکۆڵە وردانەوە کە دەچنە ڕێرەوی هەناسەوە منداڵەکە نیشانه‌كانی" هەناسە توندی، خیزە و  کزانەوەی لوت و قوڕگ " ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، بە تایبەت ئەگەر منداڵەکە پێشتر گرفتی هەستیاری سییەکانی هەبوبێت.
 
چۆن بتوانین منداڵەکانمان بپارێزین؟
1-هه‌تا دەتوانی منداڵەکەت لە ماڵەوە بمێنێتەوە.
2-هیچ جۆرە یاری و چالاکیەکی دەرەوە ئەنجام نەدەن.
3-بەکارنەهێنانی بۆن چونکە دەبێتە هۆی زیادکردنی هەستیارییەکەی.
4-لەکاتی چونە دەرەوەدا پێویستە ماسکی تایبەت ببەستن. 
5- بەکارهێنانی ئامێرەکانی پاکژکەرەوە و فلتەری هەوا لەماڵەوە
6-خواردنەوەی ئاوی زۆر بۆ ئەوەی قوڕگ و ڕێڕەوی هەناسە بە شێداری بمێنێتەوە.
7-بەکارهێنانی قەترەی لوت


PM:04:54:22/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌