توێژینه‌وه‌یه‌ك: كه‌می سۆدیۆم له‌خوێندا زیان به‌مێشك ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌زانكۆی فوجیتا ی پزیشكی له ژاپۆن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌می سۆدیۆم به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له خوێندا كار له كارلێكه كیمیاویه‌كانی ناو مێشك ده‌كات.
ئه‌م بابه‌ته له‌گۆڤاری Molecular Neurobiology بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه دابه‌زینی ئاستی سۆدیۆم له خوێندا به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوێزه‌ره‌وه ده‌ماریه‌كانی سه‌نته‌ری له‌ش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاك ده‌بێت به‌جۆرێك به‌رده‌وام سترێس ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه تیایدا بۆماوه‌یه‌ك مشكه‌كان ده‌رمانی دیسمۆبریسین یان پێدراوه و سیستمی خۆراكی زۆر كه‌م له سۆدیۆم یان پێدراوه، ده‌ركه‌وتوه ئاستی سیرۆتۆنین و دۆپامین له‌ناو ئه‌و به‌شه‌ی مێشكی مشكه‌كان كه به‌رپرسه له چاره‌سه‌ركردنی ترس و سۆزه نه‌رێنیه‌كان كه‌مبۆته‌وه.
به‌وه‌ستاندنی ده‌رمانه‌كه و پێدانی خۆراك كه تیایدا سۆدیۆم هه‌بووه ئاستی سۆدیۆم له خوێنی مشكه‌كان ئاسايی بۆته‌وه به‌وه‌ش هاوسه‌نگی پێكهاته‌ی كیمیاوی له‌مێشكی مشكه‌كان ئاسایی بۆته‌وه و ڕه‌فتاری ترس و دڵه‌ڕاوكێیان نه‌ماوه.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ ئه‌نجامدراوه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی كه‌می سۆدیۆم به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌خوێنی مرۆڤدا هۆكاره بۆ زیادبوونی هه‌ستی نه‌رێنی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ.
PM:04:43:22/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه