‌ئایا گۆشتی زیادەی ناوپۆشی منداڵدان بە سۆنار دەبینرێت؟

وێستگە ستایل-

ئه‌م پرسیاره‌ به‌شێكی زۆر له‌ خانمان ئاڕاسته‌ی‌ پزیشكی سۆنار ی ده‌كه‌ن، دكتۆره‌ شه‌نگ پزیشكی تیشك و سۆنار له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"بەڵێ لەڕێگای سۆناری ئاساییەوە کە لە سکەوە ئەکرێت ئەتوانرێت ببینرێت بەڵام بە سۆناری دامێن باشتر ئەبینرێت."

‏دكتۆره‌ شه‌نگ ده‌ڵێت" گۆشتی زیادەی ناوپۆشی منداڵدان لە ئەنجامی گەشەی زیاد لە پێویستی خانەکانی ناوپۆشی منداڵدان دروست ئەبێت، زۆربەی کات ناشێرپەنجەیین بەڵام بەنزیکەیی %2.5ی شێرپەنجەیین یان لە قۆناغی پێش شێرپەنجەیین."

نیشانەکانی چین ؟
1-زۆربەی کات نیشانەی نییە
2- بینینی خوێن لەو خانمانەی سوڕی مانگانەیان وەستاوە .


PM:03:02:21/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌