5 هۆكار واده‌كات ڕۆژانه هه‌نارێك بخۆیت
وێستگە ستایل-
هه‌نار یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی له پزیشكی نه‌ریتیدا وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاردێت، ئێستا زانستی نوێ ئاشكرای كردوه ڕۆژانه خواردنی یه‌ك هه‌نار یارمه‌تی باشكردنی ته‌ندروستی ده‌دات.
ئه‌م میوه سووره ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر و ڕیشاڵ و ڤیتامینه گرنگه‌كان، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو بخورێت ئه‌وه سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆر ده‌بێت.
1-بۆ دڵ سوودی هه‌یه:
خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی فرێشی هه‌نار یان هه‌نارێك به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ریخستوه خواردنی هه‌نار یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات و ڕێگری ده‌كات له‌و زیانانه‌ی به‌ر ملوله‌كانی خوێن ده‌گات.
2-پیربوونی پێست دواده‌خات:
هه‌نار ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسێنه‌ر، ئه‌و كاته‌ی ڕۆژانه په‌رداخێك شه‌ربه‌تی هه‌نار ده‌خۆیته‌وه ئه‌وه پێستت له پیربوون پارێزراو ده‌بێت و هانی دروستبوونی كۆلاجینی پێست ده‌دات، ئه‌وه‌ش واده‌كات پێست گه‌شاوه ده‌ربكه‌وێت.
3-یارمه‌تی باشكردنی كاركردنی مێشك ده‌دات:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ساڵی 2013 ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستوه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی فرێشی هه‌نار یاده‌وه‌ری به‌هێز ده‌بێت و چالاكی مێشك په‌یوه‌ندیدار به یاده‌وه‌ری باشتر ده‌كات.
4-ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس باشده‌كات:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م میوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به دوو جۆری ڕیشاڵ كه توانای توانه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌و جۆره‌ش كه ناتوێته‌وه ئه‌مه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس زۆر سوودی هه‌یه، به‌دیاریكراوی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی گه‌ده IBS و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی گه‌ده‌یان هه‌یه به‌هۆی هه‌بوونی مادده‌ی پۆلیفینۆل تیایدا.
5-ئه‌گه‌ری توشبوون به‌شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه:
په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی NHS ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌نار مه‌ترسی توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌مده‌كاته‌وه و كۆنترۆڵی ده‌كات، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2014 ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستوه مادده‌ی"پۆلیفینۆل" له ناو میوه‌ی هه‌ناردا هه‌یه گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی پرۆستات خاوده‌كاته‌وه.
PM:03:00:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه