نیشانه و چاره‌سه‌ری ناسوری کۆم
وێستگە ستایل-
ناسوری کۆم یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە زۆر بێزارکەرە بۆ نەخۆش، بریتییە لە کرانەوەیەکی تونێلی لە نێوان کۆتایی ڕێکە و پێستی دەوروبەری کۆم، بە زۆری لە دوای دروستبوونی دومەڵی کۆم دروست دەبێت کاتێک کێم و شلەی هەوکردوو لە دومەڵەکەوە لە ڕێگەی ئەم کرانەوەوە دەست بە بەتاڵ بوون دەکات لەئەنجامدا ناسورێک بەشێوەی تونێلێک دەمێنێتەوە، دكتۆر حه‌بیب پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه و چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی خستۆته ڕوو.
نیشانەکانی بریتین لە:
1-ئازار بەتایبەت لەکاتی دانیشتن.
2-هاتنەدەرەوەی شلەی هەوکردوو لە دوروبەری کۆم.
3-ئاوسان و سووربوونەوەی دەوروبەری کۆم.
4-بوونی خوێن لە کاتی پیسایی کردن.
چارەسەر:
باوترین چارەسەر بۆ ئەم حاڵەتە نەشتەرگەرییە
PM:01:15:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه