چه‌ند جۆرێك خواردن په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه
وێستگە ستایل-
به‌شێك له پزیشكان ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له هه‌ندێك جۆری خواردن دوور بكه‌ونه‌وه چونكه هۆكاره بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن به‌شێوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراو.
به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵده‌ی مێشك و هۆكاری سه‌ره‌كی مردنه
له چه‌ندین وڵاتی جیهان.
سیستمی خۆراكی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن، كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی خوێ و چه‌وری تێر یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌یه كه پسپۆڕان له زانكۆی جۆنز هۆبكنز ئه‌نجامیانداوه.
1- ترشیات و خواردنه سوێركراوه‌كان:
ئه‌م خواردنانه بڕێكی زۆر سۆدیۆم له پێكهاته‌یاندا هه‌یه، زۆر زیاتره له‌و بڕه‌ی بۆ ڕۆژێك ڕێگا پێدراوه.
2- زه‌یتی گوێزی هندی:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ زه‌یته‌كانی دیكه باسده‌كرێت، به‌ڵام بڕێكی زۆر چه‌وری تێری تیادایه كه ده‌گاته %90 ئه‌وه‌ش زۆر زیاتره له‌و بڕه‌ی له كه‌ره و ڕۆنی مانگادا هه‌یه.
3-نان:
بڕێكی زۆر خوێی تیادایه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ په‌نیر و گۆشتی سارد بخورێت.
4-ژه‌می ئاماده‌كراوی مریشك:
زۆرجار ئه‌م ژه‌مه بڕێكی زۆر خوێی تیادایه، زیاتره له‌و بڕه‌ی كه بۆ ئاماده‌كردنی مریشك له ماڵه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
PM:01:13:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوه‌ته‌وه