بۆچی پزیشكه‌كان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن ڕۆژانه زه‌یت بخۆین؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه زه‌یتی زه‌یتوون مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه یارمه‌تی درێژبوونی ته‌مه‌ن ده‌دات، چه‌ندین سوودی دیكه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه.
زه‌یتی زه‌یتوون له‌ئێستادا بۆته بابه‌تێكی پڕ باس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زۆر كه‌س ڕێگای جیاواز داده‌نێن بۆ به‌كارهێنانی، به‌دیاریكراوی بۆ دابه‌زاندنی كێش.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری"ته‌له‌گراف" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه، به‌كارهێنانی چه‌ند كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتوون ڕۆژانه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه خواردنه‌وه‌ی نیو كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتوون به‌ڕۆژانه مه‌ترسی مردن به نه‌خۆشی پاركنسۆن كه‌مده‌كاته‌وه، هاوكات ئه‌گه‌ری مردن به زه‌هایمه‌ر %29 كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ری مردن به شێرپه‌نجه %17 كه‌مده‌كاته‌وه.
هۆكاری سوودی زه‌یتی زه‌یتوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی چه‌وری تاك ی ناتێر، ئه‌وه‌ش ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه.
كارمن بیرناس توێژه‌ر له زانستی خۆراك له زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌ڵێت" نابێت ڕۆژانه زیاتر له 4 كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتوون بخوریته‌وه، پێویسته زه‌یتی زه‌یتوون بۆ ئاماده‌كردنی خواردن و زه‌ڵاته جیابكرێته‌وه"
PM:10:29:19/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوه‌ته‌وه