له‌كاتی ڕودانی جه‌ڵده‌ی مێشك ده‌بێت چی بكرێت
وێستگە ستایل-
کاتێک کەسێک توشی جەڵدەی مێشک دەبێت ئەوەی پێویستە دەست و برد گەشتنە یەکەی فریاکەوتنی ھەناوی و داخڵ بوون لە نەخۆشخانە و یەکەی جه‌ڵتەی مێشکی بۆ بكرێت.
پاش گه‌یشتن به‌نه‌خۆشخانه پێویسته ئه‌م پشكنیانه بكرێت بۆ نه‌خۆشه‌كه:
1-وێنەی تیشکی تەنووری کەللە سەر و شیکاری پێویستی خوێن و ھێڵکاری دڵ
2-ڕاگرتنی نیشانە ژیانیەکان بە جێگیری وەک پەستانی خوێن و لێدانەکانی دڵ و ئۆکسجین و پلەی گەرمی لەش
3-چارەسەری سروشتی و دەست کردن بە ڕاھێنانەوە ، دانانی سۆندەی معیدە بۆ ئەو نەخۆشانەی توانای قووتدانیان نەماوە
4-پێدانی حەپی ئەسپرین بۆ کەسانی سەکتەی خوێن مەین و ھەندێ جار دەرزی خوێن ڕوونکەرەوە ئەگەر نەخۆشەکە لە کەمتر لە ٤ کاتژمێر و نیوی یەکەمی سەکتەکەدا بێت( rt-PA ).
5- نەشتەرگەری
PM:10:05:02/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوهتهوه