هۆکار و جۆرەکانی هه‌ستیاری به خۆراک لە گەورەکاندا
وێستگە ستایل-
هه‌ستیاری خۆراک بەزۆری لە منداڵدا ڕوودەدات، بەڵام هەندێکجار دەکرێت لە گەورەکاندا ڕووبدات، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کاردانەوەی هه‌ستیاری بەرامبەر بەو خۆراکانەی ساڵانێکە دەیخۆن بەبێ هیچ کێشەیەک، دكتۆر نه‌بیل پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا هۆکار و جۆرەکانی هه‌ستیاری به خۆراک لە گەورەکاندا باسده‌كات.
1-⁃ باوترین حەساسیەتی خۆراک لە کەسانی پێگەیشتوودا ماسی و خواردنە دەریاییەکانە کە 46%ی حاڵەتەکانی حەساسیەتی خۆراک لە گەورەکاندا پێکدەهێنن.
2- دووەم جۆری باو بریتییە لە هه‌ستیاری بە چەرەزات وەکو بادەم و گوێز و گازۆ و فستق و پیکان کە 17%ی ئەم حاڵەتانە پێکدەهێنێت.
نیشانەکانی هه‌ستیاری بریتین لە پەڵەی پێست لەگەڵ خوران، تەنگەنەفەسی کێشەی قووتدان، لە هەندێک حاڵەتدا حەساسیەتەکە دەتوانێت توند و مەترسیدار بێت، پێویستی بە چارەسەری نەخۆشخانە هەیە.
هۆکارەکانی ئەم جۆرە هه‌ستیاریه لە گەورەکاندا بریتین لە:
1- زۆر بەکارهێنانی دژە زیندەیی.
2-بەرکەوتن بە نەخۆشی و تا و ڕووداو و دڵەڕاوکێی توند و گۆڕانی بێ پلان لە خۆراکدا.
3-زۆر بەکارهێنانی مەوادی شلەمەنی پاککەرەوە و تەعقیمکردن، بەو پێیەی ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی سیستەمی بەرگری لەش هەستیار بێت بۆ تەنانەت گۆڕانکارییە بچووکەکانیش لە خۆراکدا، ئەمەش کاردانەوەیەکی ناپێویستی لێدەکەوێتەوە.
4-زیاد لە پێویست خواردنی ئەو خۆراک و خواردنەوە پرۆسێس کراوانەی کە بەزۆری بڕێکی زۆر شەکر و نیشاستە دەستکردەکانیان تێدایە.
PM:10:01:02/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه