توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیلك دڵ به‌هێز ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ میوه‌ی شیلك ی كردۆته سیستمی خۆراكی ڕۆژانه‌وه كه ده‌كرێت كاریگه‌ری سه‌ره‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ و زینده‌چالاكی له‌ش، خواردنی ئه‌م میوه‌یه یارمه‌تی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵی خوێن ده‌دات و ڕێژه‌ی هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه گۆڤاری Times of India بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه"خواردنی میوه‌ی شیلك په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی له‌وانه‌ش چه‌وری جگه‌ر و نه‌خۆشی شه‌كره، پشوو ده‌دات بهملولهكانی خویًن و هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه و ئاستی شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت"
دگتۆره بریت بیرتۆن مامۆستا له په‌یمانگای ئالینۆی بۆ ته‌كنه‌لۆجیا باسی له‌وه كردوه"ئه‌م میوه‌یه ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن له‌ناو كه‌سانی پێگه‌یشتوو به‌كاربێت"
ده‌توانن ڕۆژانه په‌رداخێك شه‌ربه‌تی شیلك بخۆنه‌وه وه‌ك ڕۆتینێكی ڕۆژانه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌ی خوێن.
PM:09:53:02/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوهتهوه