‌هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی بۆری فالۆپ

وێستگە ستایل-

هەوکردنی بۆری فالۆپ، بریتییە لە هەوکردنی ئەو بۆریانەی کە هێلکەدانەکان بە منداڵدان دەبەستنەوە، بەزۆری بەشێکە لە حاڵەتێکی فراوانتر کە پێی دەوترێت نەخۆشی هەوکردنی حەوز (PID)، دکتۆرە کەژان پزیشكی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی بۆری فالۆپ ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکارەکان: هەوکردنی بۆری فالۆپ بەزۆری بەهۆی:
- هەوکردنی سێکسی (STIs) وەک کلامیدیا تراکۆماتیس ڕوودەدات

نیشانەکان:
- ئازاری بەشی خوارەوەی سک یان حەوز
- تا
- دەردانی دەردراوی نائاسایی لە زێیەوە لەگەڵ بۆنێکی ناخۆش
- ئازار لە کاتی جووتبوون 
- ئازار لە کاتی میزکردن
- خوێنبەربوونی ناڕێک لە کاتی سوڕی مانگانەدا
- هێڵنجدان و ڕشانەوە (لە حاڵەتە توندەکاندا)

چارەسەر:
1-دەرمانی دژە زیندەیی
2-خەواندن لە نەخۆشخانە

ئەگەر نیشانەکان توند بن، یان ئەگەر مەترسی پچڕانی هەبێت، چارەسەری هاوسەرکە، بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە تووشبوون.


PM:09:08:20/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌