پزیشكێك: هه‌ندێكجار وشكبوونه‌وه‌ی لێو نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشی
وێستگە ستایل-
دكتۆره زاریما عمروڤا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جوانكاری باس له‌وه ده‌كات ته‌قینی لێو نیشانه‌ی هه‌بوونی گرفتی مه‌ترسیداره له‌ناو جه‌سته‌دا.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"گه‌ستنی لێو وشكبوونه‌وه و به‌ركه‌وتنی به هه‌وا و پله‌ی گره‌مای نزم و تیشكی خۆر باوترین هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كانن بۆ وشكبوونه‌وه‌ی پێست، هاوكات نه‌خۆشی ئه‌كزیما و هه‌وكردنی پێست و سه‌ده‌فیه ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ن كه هۆكارن بۆ وشكبوونه‌وه‌ی لێو"
دكتۆر زاریما باس له‌وه ده‌كات، هه‌بوونی گرفت له په‌نكریاس و گورچیله و تێكچوونی ئاستی هۆرمۆن و نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشی جگه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ن كه واده‌كه‌ن لێو وشك ببێته‌وه و بته‌قێت، هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس وه‌ك نه‌خۆشی كرۆن و هه‌وكردنی كۆڵۆن و تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس هۆكاره‌كانی دیكه‌ن واده‌كه‌ن لێو وشكببێته‌وه.
كلۆر بوونی ددان و پڕكردنه‌وه‌ی ددان به ده‌رمانی نه‌گونجاو و هه‌وكردنی توندی ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و هه‌ستیاری وه‌رزی واده‌كه‌ن لێو وشك ببێته‌وه، جگه له‌مانه‌ش كه‌می ڤیتامینه‌كانی А، В12، C، E و زینك و ئاسن هۆكاری وشكبوونه‌وه‌ی لێو و ته‌قینی ته‌نیشته‌كانی لێ‌ون.
ئه‌م پزیشكه به باشی ده‌زانێت له حاڵه‌ته‌كانی دوباره بوونه‌وه‌ی وشكبوونه‌وه‌ی لێو باشتره سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
PM:07:28:20/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه