‌ڕێنمايی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مۆبایل زۆر به‌كارده‌هێنن

وێستگە ستایل-

پاراستنی چاوەکانت لەکاتی زۆر کارکردندا لەگەڵ شاشە و مۆبایل گرنگە بۆ دوورکەوتنەوە لە فشاری چاو و ماندووبوونی چاو
چۆن دەتوانین پارێزگاری لە چاوەکانمان بکەین لە کاتێکدا زۆر کار بە شاشە و مۆبایل دەکەین؟ دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.
 
1-پەیڕەوی یاسای 20-20-20 بکە
- هەر ٢٠ خولەک جارێک سەیری شتێک بکە لە دووری ٢٠ فیت (٣ مەتر) بۆ ماوەی لانیکەم ٢٠ چرکە.
-ئەمەش یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی تەرکیزکردنی چاوەکان دەدات و ماندوێتی کەمدەکاتەوە.

2-دوور بکەوەرەوە لە کارکردن لە ژینگەیەکی زۆر تاریک یان زۆر ڕووناکدا.
3-ڕووناکی شاشەکە هاوتا بکە لەگەڵ ڕووناکی دەوروبەرت.
4-پاراستنی مەودای گونجاو لە نێوان شاشە و چاوەکانت
5-لەبەرکردنی چاویلکەی کۆمپیوتەر (ئەگەر پێویست بوو)، عەدەسەی تایبەت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی فشاری چاو.
6-چاوەکانت بە شێداری بهێڵەرەوە، ئەمەش زۆرجار بریتییە لە چاوتروکاندن بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە.
7-پشوودان و خەوتن
-زوو زوو پشوودان یارمەتی چاوەکانت دەدات بۆ چاکبوونەوە.
-دوور بکەوەرەوە لە شاشە 1-2 کاتژمێر پێش خەوتن بۆ باشترکردنی کوالیتی خەو و کەمکردنەوەی فشار.


PM:07:11:20/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌