توێژینه‌وه‌یه‌ك: مۆبایل له ته‌والێت به‌كارمه‌هێنن
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س مۆبایل له ته‌والێت به‌كارده‌هێنن به‌تایبه‌ت له‌كاتی دانیشتنیان له‌سه‌ر كورسی ته‌والێت، به‌وهۆیه‌وه كاتێكی زۆر له ته‌والێت به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاگای ده‌دات له زیان و مه‌ترسییه‌كانی زۆر مانه‌وه له ته‌والێت ده‌بێته هۆی توشبوون به مایسیری.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی توێ سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له ته‌والێت ده‌مێننه‌وه %46 مه‌ترسی توشبوونیان به مایسری زیاد ده‌كات، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و په‌ستانه زۆره‌یه كه به‌هۆی دانیشتن له‌سه‌ر كورسی ته‌والێت له‌سه‌ر ناوچه‌ی كۆم دروستده‌بێت.
ڕاپۆرتێك پێگه‌ی"ساینس ئه‌لێرت" ی زانستی بڵاویكردۆته‌وه و به‌م دواییانه له كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس
له سان دییگۆ له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا 125 هاوڵاتی به‌شداریان كردوه، ده‌ركه‌وتوه زیاتر له %40 یان توشی مایسری بوون و %93 یان باسیان له‌وه كردوه مۆبایل له ته‌والێت به‌كارده‌هێنن.
ئه‌م پسپۆڕه وتویه‌تی" به‌نزیكه‌ی نیوه ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆبایل له ته‌والێت به‌كارده‌هێنن هه‌واڵه‌كان ده‌خوێننه‌وه و %44 یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن و %30 كورته مامه ده‌نێرن، به‌شێك له‌وانه‌ش كه به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه باسیان له‌وه كردوه زیاتر له 6 خوله‌ك له ته‌والێت ده‌مێننه‌وه به‌هۆی مۆبایله‌كانیانه‌وه."
مایسیری له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ملوله‌خوێنه‌كانی شانه و ماسولكه‌كانی ده‌وری كۆم دروستده‌بن، مایسیری به‌وه ناسراوه ده‌ئاوسێت و خوێنی به‌رده‌بێت، زۆر دانیشتن و مانه‌وه له ته‌والێت یان كورسی و ماندووبونی زۆر هۆكاری توشبوونه به‌م گرفته ته‌ندروستیه.
PM:07:05:20/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوه‌ته‌وه