‌‎پزیشكێك: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سانتی ببێتە هۆی شێرپەنجەی منداڵدان و میزڵدان

وێستگە ستایل-

قسه‌وباسی جیاواز له‌باره‌ی‌ به‌كارهێنانی پاد/سانتی و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی خانمان ده‌كرێت، دكتۆره‌ هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا ئاگای ده‌داته‌ خانمان له‌باره‌ی‌ مه‌ترسی و زیانه‌كانی به‌كارهێنانی پاد.
 
‎ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"نابێت یەک پاد/سانتی بۆ تەواوی ڕۆژەکە (٢٤ سەعات) بەکاربهێنیت، تەنانەت ئەگەر خوێنی سوڕی مانگانەکەت کەم بێت یان سانتیەکەت پاک بێت، وە دەبێت لە ڕۆژێکدا بە لایەنی کەمەوە ٢ بۆ ٣ جار بگۆڕدرێت، چونکە ئەو ماددە کیمیاییەی کە لە سانتیدا بەکاردێت، دەبێتە هۆی شێرپەنجەی میزڵدان و منداڵدان"

‎دكتۆره‌ هودا ده‌شڵێت"هەر بۆیە هەوڵبدە سانتی لۆکە بەکاربهێنیت، ئەگەر ناچار بوویت سانتییەکی دیکە بەکاربهێنیت، ئەوە پێویستە چوار یان پێنج کاتژمێر جارێک بگۆڕدرێت"


PM:06:42:20/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌