هه‌ڵگرانی جۆرێك گروپی خوێن مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌ڵگری گروپی خوێنی جۆری A ن مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك %18 زیاتره به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی گروپی خوێنیان له‌جۆری O یه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجامدراوه و داتاكان له‌وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فه‌ریقا و هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا وه‌رگیراوه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و خانمانه‌ی هه‌ڵگری گروپی خوێنن له‌جۆری A مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆره.
چۆن ده‌كرێت گروپی خوێن كاربكاته سه‌ر زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه؟
زاناكان بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌م جۆره لێكدانه‌وه‌یان كردوه كه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌و دژه ته‌نانه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر ڕوكاری خڕۆكه سوره‌كانی خوێن هه‌یه له‌گه‌ڵ شانه‌ی مه‌مك، ئه‌م جۆره دژه ته‌نانه‌ت كارده‌كه‌نه سه‌ر ڕه‌فتاری خانه‌كان و كاردانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگری ئه‌وه‌ش واده‌كات ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان دروست ببێت.
ئه‌م ئه‌نجامانه زۆر گرنگه بۆ زوو دیاریكردنی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه، له‌به‌رامبه‌ردا داواش ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری گروپی خوێنن له‌جۆری A زیاده‌ڕه‌وی له بابه‌ته‌كه‌دا نه‌كه‌ن،چونكه بێجگه له‌گروپی خوێن، بۆماوه و سیستمی ژیانكردن و وه‌رزشكردن و جۆری خواردن كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به‌م جۆه‌ری شێرپه‌نجه.
PM:06:41:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه