توێژینه‌وه‌یه‌ك: ته‌واوكه‌رێكی خۆراكی توشبوون به ئاوی ڕه‌شی چاو دواده‌خات
وێستگە ستایل-
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ته‌واوكاری خۆراكی ڤیتامین"B" یارمه‌تی دواخستنی توشبوون به ئاوی ڕه‌ش له چاو ده‌دات.
پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م ڤیتامینه كه له دانه‌وێڵه و سه‌وزه ڕه‌نگ تۆخه‌كان وه‌ك"برۆكلی و كه‌له‌رم" و هێلكه و ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی شیر هه‌یه مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌گشتی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ڕێی قه‌تره‌ی چاو یان نه‌شته‌رگه‌ری به لێزه‌ر لاده‌برێت، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌شدا ده‌ركه‌وتوه كاتێك ته‌واوكاری خۆراكی ڤیتامین B6 , B9 , B12 دراوه بهمشكی تاقیگه كه توشی ئاوی ڕه‌شی چاو بوون، ئه‌وه تێكچوونی ده‌ماره‌كانی چاویان خاوبۆته‌وه.
دكتۆر جه‌یمس تریبل له په‌یمانگای كارۆلینسكا له سوید ده‌ڵێت" ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دڵخۆشكه‌ره له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵمانداوه بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكه‌ینه‌وه كه توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه ساڵی 2019 ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتوه ڤیتامین B3 چالاكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به گلۆكۆما.
PM:09:06:18/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1080
جار خوێنراوهتهوه